کوردستان

ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکردنی٢١ تۆمەتباری راگەیاند


بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە راگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزووردا ھاتووە، لەسەرەتای  مانگی (٨ ی ٢٠١٨) ‌تا (١٠/١٠/٢٠١٨) توانیوومانە  بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور و بەپێی ماددەی (١٤)ی ھۆشبەر، (٢١) بیست و یەک تۆمەتبار دەستگیربکەین کە نۆزدە لەو تۆمەتبارانە لە رەگەزی نێرن و  دوو تۆمەتباریش لە ڕەگەزی مێن.

ئەوەش ھاتووە: لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا  کراون و توانراویشە لەکاتی دەستگیرکردنی ئەم تۆمەتبارانەدا چەندین جۆر و بڕی جیاواز ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەردا بگیرێت.


                                                          



6 ڕۆژ پێشتر - Oct 10 2018 2:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر