جیهان

بێن واڵس: پێشبینی پلانێکی تیرۆرستی دەکرێت


وەزیری ئاسایشی بەڕیتانیا بێن واڵس لە کۆنگرەیەکی ئاسایشدا لە لەندەن وتی  پێشبینی پلانگێڕێیەک دەکەم کە تەنھا خەیاڵێکە بۆ دوژمنەکانمان.

دەزگای ئاسایشی بەڕیتانیا و ھاوشێوە ئەوروپییەکانی نیگەرانی گەڕانەوەی ئەو بەڕیتانیانەن کە لە ناو داعشدا بوون، چونکە ئەوان زانیاریی تەواویان دەستکەتووە بەھۆی شەڕی ناو سوریا و عێراقەوە، واڵس وتیشی لە ئێستادا  تیرۆریستان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ڕێگەی نوێدا بۆ کوشتنمان لەسەر شەقامەکانمان  نزیکن لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی وپەڕایان پێداوە ، پێویستە ئامادە بین لەوانەیە بیھێننە سەر شەقامەکانمان لێرە.

واڵس ئاماژەی بەوەشدا، نزیکەی ٩٠٠ بەڕیتانیا چوون لە سوریا و عێراق شەڕ بکەن و کەمتر لە نیوەیان گەڕاونەتەوە و نزیکەی ١٥٠ کەسیان کوژراون،ئەمەش دوای ئەوە دێت ساڵی ڕابردوو پێنج ھێرشی تیرۆریستی کرایە سەر بەڕیتانیا و بەرپرسان  تیرۆریستانیان  تۆمەتبارکرد و تیایدا ٣٦ کەس کوژران و لەو پێنج ھێرشە چواریان توندڕەوە ئیسلامییەکان ئەنجامیاندا.




2 مانگ پێشتر - Oct 10 2018 1:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر