جیهان

لافاوی مایکل زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئاوارە دەکات


لەگەڵ نزیکبوونەوەی لافاوی مایکل بەجیا داوا لە نزیکەی یەک ملیۆن و نیو لە دانیشتوانی باشوری خۆرھەڵاتی ئەمریکا کراوە، شوێنەکانی خۆیان جێ بھێڵێن.

کەشناسی ئەمریکا لە بارەی مەترسی لافاوەکەوە راگەیاندووە: ئەگەری لافاوی مایکل بەھێزەو مەترسی جددی لە سەر ئەو ناوچانە دەبێت کە لافاوەکەی لێوە رەت دەبێت.

سەبارەت بە ئەگەری خێرایی لاوافاوەکەش، کەشناسی ئەمریکا ھۆشداری ئەوەی داوە کە خێرایی تۆفانەکە زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێک دەخەملێندرێت و چاوەڕوان دەکرێت بەرزی شەپۆلەکانی تا ئاستی چوار مەتر بەزربێتەوە.

جێگەی ئاماژەیەوە بەھۆی بارانبارینی بەخۆڕو ئەگەر لافاو، لە ویلایەتەکانی فلۆریدا و بەشەکانی ویلایەتی جۆرجیاو ئالاباما باری نائاسایی راگەیەندراوە. 






6 ڕۆژ پێشتر - Oct 10 2018 12:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر