جیهان

نادیە مورادو جێگری ترامپ کۆبوونەوە


بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، "نادیە موراد" چالاکوانی ئێزدی مافەکانی مرۆڤ، لە لایەن "مایک پێنس" جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لێکرا. 

مایک پێنس، لە تویتێکدا نوسیویەتی، لەگەڵ "ئیڤانکا ترامپ" راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا، پێشوازییان لە "نادیە موراد" کردووەو دڵسۆزی و ئازایەتی و بوێری "نادیە" بۆتە ئیلھام بەخش بۆ سەرجەم قوربانیانی دەستی داعش. 

نادیە موراد، دوای وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ھیوای خواستبوو کە ئەو خەڵاتە ھۆکار بێت بۆ کەمکردنەوەی نەھامەتی قوربانیانی ژنانی عێراق و سوریا کە لە ژێر دەستی داعشدا روبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە. 




6 ڕۆژ پێشتر - Oct 10 2018 11:21AM
Print Friendly and PDF
زیاتر