کوردستان

مەسەدە لەبارەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا روونکردنەوە دەدات


ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رەتیدەکاتەوە دیالۆگی نێوان حکومەتی سوریا و ئەنجومەنەکە دەستیپێکردبێتەوە.

ئەمجەد عوسمان، وتەبێژی رەسمی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، سەرجەم ئەو ھەواڵانەی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دیالۆگی نێوان ئەنجومەنەکە و دیمەشق بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە، چونکە ھۆکارەکانی راگرتنی دیالۆگەکان تا ئێستا بوونیان ھەیە.

ھاوکات جەختیکردۆتەوە لەوەی کە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات پابەندە بە ھەڵوێستەکانی سەبارەت بەپشتگیریکردنی ھەر دانوستان و دیالۆگێک کە لە پێناو کۆتاییھاتنی قەیرانی سوریا و دۆزینەوەی رێگەچارەی سیاسی بۆ قەیرانەکە رێکبخرێت. 

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویان کردەوە، وەفدێکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری کانتۆنەکان بە سەرۆکایەتی "ئیلھام ئەحمەد"لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆوە بەرەو دیمەشق بەڕێکەوتوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕێکی تری ئەو راوێژ و دانوستانانەی کە ماوەی چەند ھەفتەیەک بوو راوەستابوون. 




2 مانگ پێشتر - Oct 10 2018 10:40AM
Print Friendly and PDF
زیاتر