وەرزش

مارسیلۆ گەڕایەوە راھێنانە بەکۆمەڵەکانی ریاڵ مەدرید


ھەرچەندە بەھۆی یارییەکانی فیفا  یاری یانەکان راوەستا، بەڵام جولیان لۆپیتیگی راھێنەری ریاڵ مەدرید ھەواڵێکی خۆشی پێگەیشت ئەویش گەڕانەوەی مارسیلۆ داسێلڤا بوو بۆ راھێنانەکان.

رۆژنامە " مارکا" بڵاویکردۆتەوە: رۆژی سێ شەممە مارسیلۆ پەیوەندی بە مەشق و راھێنانەکانەوە کردۆتەوە و بەتەواوەتی لە پێکانەکەی چاکبۆتەوە و ئامادەیە بەشداری لەیارییەکانی داھاتووی یانەکەی بکات.

باس لەوەشکراوە: مارسیلۆ لە رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە ئامادەیە بەرامبەر لیڤانتی لەلالیگا یاری بکات و لەلایەن پزیشکەکانەوە رێگەی پێ دراوە.

لەلایەکی تریشەوە ئیسکۆ ئالارکۆن بەتەنھا دەستی بە راھێنانەکان کردۆتەوە و بەشێوەیەکی باش لەپێکانەکەی چاکبۆتەوە.

ھەریەک لە بنزیمە و کارڤاخاڵیش بەتەنھا مەشقیان کردووە و ئەگەری زۆرە بۆ یاریەکانی داھاتووی ریاڵ بەشداری بکەن.



6 ڕۆژ پێشتر - Oct 10 2018 10:18AM
Print Friendly and PDF
زیاتر