عێراق

عەبادی قسە لە بارەی پۆستی داھاتووی دەکات


حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر، جەخت دەکاتەوە لەوەی ھیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ لایەنەکان بۆ وەرگرتنی پۆست لەکابینەی داھاتوو نەکردووە.

حەیدەر عەبادی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە: گفتوگۆی کوتلە سیاسییەکان بۆ دیاری کردنی ئەندامانی کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشداوە: ھیچ گفتوگۆیەکم لەگەڵ لایەنەکان بۆ وەرگرتنی پۆست لە کابینەی داھاتووی حکومەت نەکردوەو لەکاتی پێکھێنانی حکومەت بڕیار لەبارەی بەشداری کردن یان بەشدارینەکردن لە کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی دەدات.

عەبادی ئەوەشی وتووە: تا پێکھێنانی کابینەی داھاتووی عێراق، وەک حکومەتی کاربەڕێکەر بەردەوام دەبین لە راپەراندنی کارەکانمان.




6 ڕۆژ پێشتر - Oct 10 2018 9:08AM
Print Friendly and PDF
زیاتر