جیهان

دینا پاوڵ، شوێنی نیکی ھایلی دەگرێتەوە


لە دوای دەستلەکارکێشانەوەکەی نیکی ھایلی لە نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە کە دینا پاوڵ  بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی سەرمایەگوزاری "گێلدمن ساکس" وەک شوێنگرەوە نیکی ھایلی دیاریکردووە. 

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، سەعاتێک دوای دەستلەکارکێشانەوەکەی نیکی ھایلی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، نیکی لە ھەڵبژاردنی کۆتایی نوێنەری داھاتووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ھاوکاری دەکات.

دینا پاوڵ لە یەکەمین ساڵی سەرۆکایەتی کۆماری ترامپ وەک جێگری راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کاری دەکردو لە ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست رۆڵێکی گرنگی ھەبووە.



2 مانگ پێشتر - Oct 10 2018 7:57AM
Print Friendly and PDF
زیاتر