فەرهەنگی

لە رێوڕەسمێکدا دوو کتێبی مستەفا ساڵح کەریم بڵاوکرانەوە


لەڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، مستەفا ساڵح کەریم، دوو کتێبی نوێی بەناوەکانی " یادوو وەفا "و" تریفەی وشە"  بڵاو کردەوە.

نووسەر لەکتێبی "یادوو وەفا"دا ، لەڕێگەی کۆمەڵێک باس و وتارەوە ، لەسەر ڕووداو و پێشھاتەکانی کوردستان و ناوچەکە ناوەڕۆکی کتێبەکەی پێدەوڵەمەند کردووە.

ھاوکات لەکتێبی "تریفەی وشە"شدا  چەپکە وتارێکی گۆشەی "گوڵەوەچنی"ە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٢ تا کۆتایی ٢٠١٦ کە کۆمەڵک بابەتی ئەدەبی و ڕۆژنامەوانیە و پێشتر لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا بڵاو کراونەتەوە، لەو کتێبەدا باسی کردوون.

نووسەر ھەوڵی داوە لە نووسینی کتێبەکانیدا  بەشێوەیەکی ئەدەبیانە و ھاوکات لە چوارچێوەی پرەنسیپەکانی کاری ڕۆژنامەوانیدا باس لەکۆمەڵێک کەسایەتی دیار و چەند ڕووداوێکی مێژوویی لەسەردەمە جیاوازەکاندا بکات .

لەکاتی بڵاو کردنەوەی کتێبەکانیدا مستەفای ساڵح کەریم  لەوتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەڕۆژانی داھاتوودا کتێبەکانی لە کتێبخانەکاندا دەفرۆشرێت و داھاتەکەشی بۆ نەخۆشخانەی ھیوا تەرخان دەکات.



مانگ پێشتر - Oct 9 2018 11:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر