کوردستان

چوار خوێندنگای ئاوارەکانی خۆرئاوای کوردستان لە ھەولێر دادەخرێن


خوێندنگاکانی رووبار و کۆبانێ و لاوان و تایبەت کە دەکەونە سەنتەری شاری ھەولێر و خوێندکارانی ئاوارەکانی خۆرئاوا تێیاندا دەخوێنن بەھۆی ھاوکارینەکردنیانەوە بڕیاری داخستنیان دەدرێت.

بۆ ئەو مەبەستە ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و کەسو کارەکانیان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوایان کرد نەتەوە یەکگرتووەکان و یونسێف و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ رێگە بگرن لە داخستنی خوێندنگاکان، ئەو چوار خوێندنگایە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرا ئێستا پێیان راگەیەندراوە تا دوو مانگی دیکە ھاوکارییان دەکەن و لەدوای ئەم دوو مانگەشەوە خوێندنگاکان دادەخرێن، بەوەش ژمارەیەکی زۆری خوێندکارانی رۆژئاوا بێبەش دەبن لە خوێندن.


2 مانگ پێشتر - Oct 9 2018 9:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر