کوردستان

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دژی دانانی خاڵی سنورییە لەنێوان شارەکاندا


ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دانانی خاڵی گومرگی لەنێوان کەرکوک و شارەکانی ھەرێم بەنایاسایی ناودەبات، بڕیاریش دەدات ھەفتانە کۆبوونەوە لەسەر کێشەکانی شارەکە بکات.

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بۆ چالاککردنەوەی کارەکانی ئەنجامدا و دوای کۆبوونەوەکەش ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەپێناو چالاککردنەوەی ئەنجومەنەکە ھەفتانە کۆبوونەوەی بەردەوام دەکەن. 

وتیشی: لەکۆبوونەوەکەدا ھەموو پێکھاتەکان دژایەتی خۆیان بۆ دانانی خاڵی گومرگ لەنێوان کەرکوک و شارەکانی ھەرێم راگەیاندو بەنایاسایی ناویانبرد، داواشیان لە حکومەتی عێراق کرد ئەو خاڵە گومرگیان لاببات.



2 مانگ پێشتر - Oct 9 2018 8:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر