جیهان

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری سوریا و حکومەتی دیمەشق کۆدەبنەوە


بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنەکانی خۆرئاوای کوردستان لەگەڵ حکومەتی سوریا وەفدێکی ئەنجومەنەکە سەردانی دیمەشق دەکات، ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری سوریا و حکومەتی دیمەشق کۆدەبنەوە.

بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵی خۆرئاوا، وەفدێکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری کانتۆنەکان بە سەرۆکایەتی "ئیلھام ئەحمەد"لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆوە بەرەو دیمەشق بەڕێکەوتوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕێکی تری ئەو ڕاوێژ و دانوستانانەی کە ماوەی چەند ھەفتەیەک بوو ڕاوەستابون، ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری سوریا رایگەیاند بوو، دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ھەمیشەیین بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی سوریا و ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری . 




هەفتە پێشتر - Oct 9 2018 7:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر