پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە وادەی خۆی کە سەعات شەشی ئێوارە بوو کۆتاییھات.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە ئارامی و لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچوو و ھیچ پێشێلکارییەکیش لە پرۆسەکەدا تۆمارنەکراوە.
ھاوکات، لیوا تەحسین خەفاجی سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەدا، پلانی ھێزە ئەمنییەکان بۆ دوای کۆتاییھاتنی دەنگدانی تایبەت، گواستنەوەی سندوقەکان دەنگدان و میمۆرییەکانە بۆ کۆمیسیۆن، چونکە دوای شەش سەعات لە کۆتایھاتنی پرۆسەکە ئەنجامی بەرایی دەدرێتەوە بە لیستەکان.
بڕیارە دوای شەش سەعات لە کۆتاییھاتنی دەنگدانی تایبەت ئەنجامە بەراییەکان بدرێنەوە بە لیستەکان