جیهان

نیکی هایلی دەستیلەکارکێشایەوە


نیکی هایلی، باڵیۆزی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیلەکارکێشایەوە سەرۆکی ئەمریکاش بڕیارەکەی پەسەندکرد. 

بەپێی زانیاریی ئاژانسە هەواڵیەکان، نیکی هایلی هەفتەی رابردوو بریاری دەستلەکارکێشانەوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکادا تاووتوێ کردووە، دواتر ئەمڕۆ، هایلی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەی خستە بەردەم ترامپ و ئەویش بریارەکەی پەسەند کرد.

پێشتر رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە 14ی ئەیلولدا لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردبوو، هایلی بڕی 52 هەزار 701 دۆلاری لە پارەی حکومەت بۆ کڕینی پەردەی نووسینگە تایبەتیەکەی خەرج کردووە. بەڵام دۆناڵد ترامپ دەڵێت: هایلی لە شەش مانگی رابردووەوە نیازی دەستلەکارکێشانەوەی هەبووە و لە کۆتایی ئەمساڵدا دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.

نیکی هایلی لە ساڵانی 2011 بۆ 2017 حاکمی ویلایەتی کارولاینای باشوور بووە و یەکەمین ژنی ئەمریکی - هیندی بووە لەو پۆستەدا دەستبەکاربێت. هەروەها یەکەم ئەندامیش بووە کە دوای چوار رۆژ لە دەستبەکاربوونی کابینەکەی ترامپ، لەو کابینەیەدا دەستبەکاربووە.

لە ساڵی 2017 بۆ 2018 وەك 29 هەمین باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەکاربووە.

لە رێکەوتی 2018/10/9 دەستیلەکارکێشایەوە.


2 مانگ پێشتر - Oct 9 2018 5:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر