جیهان

روسیا ھێزێکی زۆر رەوانەی دەوروبەری ئەلبوکەمال دەکات


روسیا ھێزێکی زۆر بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی  دەوروبەری شاری ئەبوکەمالی سوریا  دەکات. 

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە  دوای کۆنترۆڵکردنی کەناراوەکانی خۆرئاوای رووباری فورات لەلایەن ھێزەکانی سوریاوە، رووسیا ھێزێکی زۆری سەربازی بە چەکی قورسەوە راوانەی دەوروبەری ئەبو کەمال کردووە. 

جێگربوونی ھێزەکانی رووسیا لە دوروبەری ئەبوکەمال ھاوکاتە لەگەڵ ئۆپراسیۆنەکانی سوپای سوریا دژ بە پاشماوەکانی گروپە تیرۆریستییەکانی داعش لە خۆرھەڵاتی دێرەزوورو ھاوکاتیشە لەگەڵ ئۆپراسیۆنەکانی "ھەسەدە" لە دەوروبەری قەزای ھەجین و وەک دوایین مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش. 




2 مانگ پێشتر - Oct 9 2018 3:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر