جیهان

کیم جۆنگ ئۆن جیاواز دەردەکەوێت


زوومی کامێراکان نوێترین گۆڕانکاری لەبارەی کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور تۆمار دەکەن، ئەمەش دوای ھاتنە دەرەوەی لەگۆشەگیریە جیھانیەکەی و دوای ئەوەی رەزامەندی بۆھەڵوەشاندنەوەی پرۆگرامە ئەتۆمیەکانی دەردەبڕێت .

گرتەڤیدیۆیەکان کاتی ھاتنەخوارەوەی کیم جۆنگ ئۆن-ە لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکەیدا تۆماردەکەن، کاتێک بۆ تەوقەکردن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ دەردەکەوێت.

لەکاتی دەرکەوتنیشیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئۆتۆمبێلە رۆڵزرۆیسە نوێیە ڕەشەکەی کیم دەردەکەوێت کە پێێ دەچێت نھێنیەکی زۆری ژیانی کیم جۆنگ ئۆن- ی ھەڵگرتبێ.



هەفتە پێشتر - Oct 9 2018 2:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر