کوردستان

وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لە بارەی رێنماییەکانی ژمارە ١٨ی ساڵی ٢٠١٨ بڵاکردەوەو دەڵێت لە رێگەی ئەم روونکردنەوەیە دەمانەوێت رۆتین کەم بکەینەوەو دەسەڵات بدەینە گەجینەکان. 

دەقی روونکردنەوەکە...

رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژە بە رێنماییمان ژمارە (١٨) ی ساڵی ٢٠١٨ و بە ھۆی ئەو لێکدانەوە جیا جیایانەی کە بۆی کراوە لە رێگەی ئەم روونکردنەوەیە مەبەستی رێنماییەکە دەیخەینەڕوو، کە بۆ کەم کردنەوەی رۆتینات و دەسەڵات دانە بە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەکانی سەر بە وەزارەتمان بۆ :

١- ئەم رێنماییە خەرج کردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران نیە کە بەپێ ی رێنماییمان ژمارە (١٥) ی ساڵی /٢٠١٦ و لە سەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە /٦٤ لە ٣/٢/٢٠١٦ جێ بەجێ کراوە، بەڵکو تەنھا خەرج کردنەوەی جیاوازی مووچەیە (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەکان).

٢- خەرج کردنەوەی جیاوازی مووچەی (مووچەی بنەڕەتیەکەی و دەرماڵەکان) مانگەکانی ساڵی /٢٠١٧ کە بە ھەڵە ‌یان بە ھۆی دواکەوتنی فەرمانە کارگێرییەکان خەرج نەکراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی کانوونی یەکەم /٢٠١٧ بەستراون.

٣- بە ھۆی ئەوەی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی /٢٠١٧ کراوەتەوە پاشەکەوت بڕی ئەم جیاوازییەی کە فەرمانبەر شایستەی دەبێت بۆی خەرج دەکرێتەوە بۆ نموونە :  فەرمانبەرێک شایستەی سەرمووچەی ساڵانە ‌بێت لە رێکەوتی ١/١٠/٢٠١٧ بەڵام فەرمانی کارگێری دوابکەوێت بۆ مانگی (١١)ی ساڵی /٢٠١٧ و جیاوازی سەر مووچەی ناوبراو لە رێکەوتی ١/١٠/٢٠١٧ تاکو ٣١/١١/٢٠١٧ لەگەڵ مووچەی مانگی (کانوونی دووەمی) ساڵی /٢٠١٧ بۆ بەسترابێت لەم حاڵەتەدا ئەم جیاوازییەی بۆ خەرج دەکرێتەوە، یاخود فەرمانبەرێک شایستەی دەرماڵەی ھاوسەری ‌بێت بە بڕی ( ٠٠٠ ٥٠) پەنجا ھەزار دینار مانگانە لە مانگی (١١)ی ساڵی /٢٠١٧ بۆی خەرج نەکرابێت لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئەم دەرماڵەیە لەگەڵ مووچەی مانگی (١٢)ی ساڵی /٢٠١٧ بۆی بەسترابێت ئەوا ئەم دەرماڵەیەی بە بڕی (٠٠٠ ٥٠) پەنجا ھەزار دینارە بۆی خەرج دەکرێتەوە.
 
٤- فەرمانبەرێک مووچەی مانگی (١١)ی ساڵی /٢٠١٧ ی بۆ خەرج نەکرابێت و لەگەڵ مووچەی مانگی (١٢)ی ساڵی /٢٠١٧ بۆی بەسترابێت ئەوکات مووچەی مانگی (١١)ی ساڵی /٢٠١٧ ی بۆ خەرج دەکرێتەوە.

٥- ھەر جیاوازییەکی مووچەیی و دەرماڵەیی فەرمانبەر کە شایستەیەتی، بەڵام بۆی خەرج نەکراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی (١٢)ی ساڵی /٢٠١٧ تۆمار کرابێت بۆی خەرج دەکرێتەوە بە لیستی جیاو و لـە کاتی دابەش کردنی مووچـەی مانگانە .





هەفتە پێشتر - Oct 9 2018 1:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر