کوردستان

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبۆوە


ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دانانی خاڵی گومرگی لەنێوان کەرکوک و شارەکانی ھەرێم بەنایاسایی ناودەبات، بڕیاریش دەدات ھەفتانە کۆبوونەوە لەسەر کێشەکانی شارەکە بکات.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بۆ چالاککردنەوەی کارەکانی ئەنجامداو دوای کۆبوونەوەکەش "ئەحمەد عەسکەری"ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک  لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەپێناو چالاککردنەوەی ئەنجومەنەکە ھەفتانە کۆبوونەوەی بەردەوام دەکەن.

وتیشی، لەکۆبوونەوەکەدا ھەموو پێکھاتەکان دژایەتی خۆیان بۆ دانانی خاڵی گومرگ لەنێوان کەرکوک و شارەکانی ھەرێم راگەیاندو بەنایاسایی ناویانبرد.

داواشیان لە حکومەتی عێراق کرد ئەو خاڵە گومرگیان لاببات.



2 مانگ پێشتر - Oct 9 2018 11:49AM
Print Friendly and PDF
زیاتر