وەرزش

ریاڵ مەدرید ئامادەیە ١٧٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە ئیدن ھازارد


راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە: بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید ھەوڵدەدەن لە داھاتوودا گرێبەست لەگەڵ ئیدن ھازاردی بەلژیکی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئیمزا بکەن.

لە بەرنامەی بەناوبانگی " ئێل چیرینگیتۆ"ی ئیسپانیدا باس لەوەکرا: ریاڵ مەدرید ئامادەیە بڕی ١٧٠ ملیۆن بداتە یانەی چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئیدن ھازارد.

گرێبەستی ھازارد لەگەڵ چێڵسی ھاوینی ٢٠٢٠ کۆتایی  دێت و تا ئێستاش گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوز نوێ نەکردۆتەوە.

بەپێی زانیاریەکانیش ھازارد دەرگای بەرووی یانەکەیدا کردۆتەوە گفتوگۆکانیان دەست پێ بکەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

پێشتریش ھازارد لەلێدوانێکدا رایگەیاندبوو: ریاڵ مەدرید باشترین یانەی جیھانە، نامەوێت درۆ بکەم لەمنداڵیەوە خەونم ئەوەبووە یاری لەو یانەیەدا بکەم، بەڵام ئێستا نامەوێت بیر لەداھاتوو بکەمەوە.

پێرێزی سەرۆکی ریاڵ لەدوای رۆشتنی کریستیانۆ نەیتوانی جێگرەوەیەکی بەتوانا بۆ جێێ دۆن بگوازێتەوەو یانەکەش لەم وەرزە ئاستی خراپ پێشکەش دەکات.



2 مانگ پێشتر - Oct 9 2018 11:34AM
Print Friendly and PDF
زیاتر