وەرزش

یۆڤانتۆس ھەوڵی گەڕانەوەی پۆگبا دەدات


بەرپرسانی یۆڤانتۆس ھەڵوێستی خۆیان لەسەر گەرانەوە پۆگبا خستەڕوو.

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی گەڕانەوەی پۆڵ پۆگبای فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی مان یونایتد بۆ ریزەکانیان خستەڕوو کە بەپێی دەنگۆکان ئەو یاریزانە لە بازاری زستانەدا دەگەرێتەوە بیانکۆنێری.

بەرێوەبوەری وەرزشی یانەی یۆڤانتۆس " فابیۆ پاراتیسی" بە ماڵپەری " فوتبۆڵ ئیتاڵیا"ی راگەیاندوە: ئێمە پۆگبامان زۆر خۆشدەوێت، چەند جارێکیش پەیوەندیمان پێوەکردووە، بەڵام تا ئێستا بیرمان لە گەرانەوەی نەکردۆتەوە".

وتیشی: یۆڤانتۆس ھەمیشە دەرگای بۆ پۆگبا کراوە دەبێت، بەڵام تا ئێستا ھیچ گرێبەستێکیان بۆ گەڕانەوەی ئامادە نەکردووە".

لە ئێستادا پۆگبا بە بارودۆخێکی زۆر قورسدا تێپەڕدەبێت و بەھۆی کێشەکانی لەگەڵ خۆسیە مۆرینھۆی راھێنەر لە یانەکە بێزاربووە و بە پێی زانیاریەکانیش مۆرینھۆ بە ئیدارەی یانەکەی راگەیاندووە یان من ھەڵبژێرن یان پۆگبا.



هەفتە پێشتر - Oct 9 2018 11:29AM
Print Friendly and PDF
زیاتر