ئابوری

بەھۆی کەمی ھەناردەی نەوتی ئێران نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە


بەھۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و دابەزینی ھەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بەھای نەوت لە جیھاندا  بەرزبۆتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، ھەناردەی نەوتی ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەوە جارێکی تر کەمیکردووە، ئەمەش وایکرد بەھای نەوتی خاو بۆ ٣.٠٪ بەرزبێتەوەو نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ٨٤.١٧٪ دۆلار. 

بە درێژایی ھەفتەی رابردوو ھەناردەی نەوتی ئێران گەیشتە ١.١ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا. بە جۆرێک لە مانگی رابردوودا ھەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بە نزیکەی ١.٤ ملیۆن بەرمیل گەیشتبوو.



 




هەفتە پێشتر - Oct 9 2018 10:58AM
Print Friendly and PDF
زیاتر