فەرهەنگی

ماریا مالکە بووە براوە خەڵاتی کتێبی ئەڵمانیا


ئینگەر ماریا مالکە، بە رۆمانی "کۆمەڵەی جزیرەکان" بووە براوەی خەڵاتی کتێبی ساڵانەی ئەڵمانیا، خەڵاتەکەی مالکە لە کاتێکدایە کە لە دوای پێنج ساڵ ئەمە یەکەمین خەڵاتە بە نووسەرێکی ژن دەدرێت.

لە سەروبەندی دەستپێکردنی پێشەنگای نێودەوڵەتی فرانکفۆڕت، ناوی ئینگەر ماریا مالکە وەک نوسەری باشترین کتێب لە بواری ئەدەبیاتی ئەڵمانیاو براوەی خەڵاتی کتێبی ئەڵمانیا راگەیەندرا، کە خەڵاتەکە خۆی لە ٢٥ ھەزار یۆرۆ دەبینێتەوە. 

دەستەی دادوەرانی خەڵاتی کتێبی ئەڵمانیا لە بارەی کتێبەکەوە رایانگەیاندووە، چیرۆکی کتێبەکە سەبارەت بە مێژووی داگیرکاری و دیکتاتۆرەکانی سەدەی بیستە لە جزیرەی"تنریف". 

خەڵاتەکەی مالکە لە کاتێکدایە کە دەستەی دادوەرانی ئەڵمانیا لە مانگی سێپتێمبەردا ناوی ٦ رۆمانیان وەک باشترین رۆمان بۆ خەڵاتەکە راگەیاندبوو. کە تیایدا مالکە توانی بە رۆمانی"کۆمەڵەی جزیرەکان" ببێتە خاوەنی خەڵاتەکە. 

خەڵاتی کتێبی ئەڵمانیا دەگەڕێتەە بۆ ساڵی ٢٠٠٥و بەگرنگترین خەڵاتی ئەدەبی ئەڵمانیا دەژمێردرێت کە یەکێتی کتێبفرۆشانی ئەڵمانیا ھەر ساڵ شەوێک بەر پێشەنگای فرانکفۆڕت بە باشترین رۆمان دەدرێت. 

 ساڵی رابردووش، رۆبێرت مناسە، نەمساوی بە رۆمانی "پایتەخت" گرانبەھاترین خەڵاتی بواری کتێبی ئەڵمانیای بۆ خۆی دەستبەر کرد. 




مانگ پێشتر - Oct 9 2018 8:58AM
Print Friendly and PDF
زیاتر