جیهان

ئەمریکا؛ ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا


ئاھەنگێکی جەژنی لەدایک بوون لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا بە گیان لەدەستدانی ٢٠ کەس کۆتایی ھات.

 بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ویلایەتەکە، ١٨ لە قوربانییەکان لەناو ئۆتۆمبێلێکی لیمۆزیندا بوون کە بۆ ئاھەنگەکە بانگێشتکرابوون و دوانەکەی تریش پیادەرۆ بوون، چوار لەقوربانییەکانیش خوشک بوون.

ھاوکات چەند شایەتحاڵێکیش ئاشکرایان کردووە،  ئۆتۆمبێلەکە لەسەر رێگە سەرەکییەکەی لایداوەو بەرەو ناوچەیەکی قەرەباڵغ رۆشتووە کە یەکتر بڕی شەقامێک لەسەر بووە، ئەوەش لەکاتێکدایە تائێستا ھۆکاری رووداوەکەو تێکشکانی ئۆتۆمبێلەکە ئاشکرا نەکراوە.
 



2 مانگ پێشتر - Oct 8 2018 11:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر