جیهان

خەڵاتی نۆبڵی ئابووری بەخشرایە دوو ئابووریناسی ئەمریکی


ئەکادیمیای شاھانەی سویدی بۆ زانست ئاشکرایکرد.خەڵاتی نۆبڵی ئابووری ٢٠١٨ بەخشرا بە ولیام نۆرھاوس و پاول رۆمیر کە دوو ئابووریناسی ئەمریکین.

"ولیام نۆرھاوس"مامۆستای زانکۆی ییل، خەلاتی نۆبڵی ئابووری پێبەخشرا بۆ لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی کاریگەری ئابوری لەسەر ئاوھەوای گۆی زەوی و چۆن دەکرێت ئابوری ببێتە ھۆی رێگرتن لە پیسبوونی ژینگەو ئاوھەوا.

رۆمیریش مامۆستای زانکۆی نیوۆرکە، بۆ لێکۆڵینەوەیەک خەڵاتی نۆبڵی ئابووری پێبەخشرا کە گرنگی بیری داھێنان و تەکنەلۆژیا بۆ گەشەی ئابوری دەسەلمێنیت.

ھەروەک یەکێکە لەو ئابوریناسانەی داوادەکات باج بخریتە سەر بەکارھێنانی کاربۆن بۆ چارەسەرکردنی پەنگخواردنەوەی گەرمی لە دەوری بەرگەھەوای زەوی .



هەفتە پێشتر - Oct 8 2018 9:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر