عێراق

عادل عەبدولمەھدی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکان دەکاتەوە


عادل عەبدولمەھدی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکانی کابینەی نوێی عێراق دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ھەرکەسێک لە توانای خۆی رادەبینێت لەرۆژی سێ شەممەوە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ناوی خۆی تۆمار بکات بۆ وەرگرتنی پۆستەکان.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی راسپێراو  بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق رونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکۆردۆتەوە، تیایدا ھاتوە لەپێناو کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پلە باڵاکان بۆ سەرجەم ھاوڵاتیان لە ژنان و پیاوان، بەتایبەت ئەوانەی بەگوێرەی دەستور و یاسا کارپێکراوەکان مەرجی پێویستیان تێدایە ، عادل عەبدولمەھدی سەر لە رێ ی پێگەی ئەلەکترۆنیی خۆیەوە پێشوازی لە داواکانی خۆکاندیدکردن دەکات، باسی لەوەشکردووە ھەر کەسێک توانای ھەیە سیڤی خۆی رەوانە بکات و  و داواکارییەکانیش لە سەعات ٨ی سەرلەبەیانیی رۆژی ٣ شەممەوە تا سەعات ٤ ی  عەسری رۆژی ٥ شەممە وەردەگیرێت.





هەفتە پێشتر - Oct 8 2018 9:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر