جیهان

رووسیا: دۆسیەی وازھێنانی بەشار ئەسەد تێپەڕبووە


جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، دۆسیەی دەستبەرداربوونی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەپۆستەکەی تێپەڕیووە.

فێرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، دۆسیەی دەستبەرداربوونی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەپۆستەکەی تێپەڕیووە،ھیچ کەسێک پێشنیازی ئەو بابەتە ناکات، دووپاتیشی کردەوە رێزگرتن لەسەروەریی سوریا مەرجی وتووێژەکانی نێوان سوریا و ئەمریکا دەبێت.

 وتیشی بەو پێیەی سوریا ئەندامە لەرێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان مافی ئەوەی ھەیە بریار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات و گەلەکەشی فەرمانڕەواکەی دیاریی بکات، پێشریش نێردەی ھەمیشەیی رووسیا لەنەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، سوریا خاوەنی ھەڵوێستێکی نەگۆڕە لەبارەی وتووێژکردنی راستەوخۆ لەگەڵ ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن.
  



هەفتە پێشتر - Oct 8 2018 7:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر