ئابوری

بێژەن زەنگەنە: سعودییە ناتوانێت قەرەبووی نەوتی ئیران بکاتەوە


"بێژەن زەنگەنە" وەزیری نەوتی ئێران گومانی لە تواناکانی سعودییە ھەیە و رایگەیاند، سعودییە ناتوانێت قەرەبووی نەوتی وڵاتەکەی بکاتەوە لە بازاڕەکانی جیھاندا. 

"زەنگەنە" رایگەیاندووە، لێدوانەکانی "محەمەد بن سەلمان" جێنشینی سعودییە بۆ قەرەبووکردنەوەی نەوتی ئێران لە دوای جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا، قسەی بێ بنەمایە و، تەنھا "دۆناڵد ترامپ" سەرۆکی ئەمریکا رازی دەکات. وتیشی، سعودییە ناتوانێت کەمبوونەوەی ھەناردەی نەوتی ئێران لە دوای قۆناغی دووەمی سزاکان، قەرەبوو بکاتەوە.

لەماوەی رابردوودا، جێنشینی سعودییە رایگەیاندبوو، لە بەرامبەر لەدەستدانی یەک بەرمیل نەوتی ئێران، وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت لە رێکخراوی ئۆپیک و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە، رۆژانە دوو بەرمیل نەوتی زیاتر ھەناردە دەکەن. 



هەفتە پێشتر - Oct 8 2018 6:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر