ئابوری

لێدوانەکانی ئەمریکا نرخی نەوت دادەبەزێنن


دوای لێدوانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەخشینی بەشێک لە وڵاتان لە سزاکانی سەر ئێران، نرخی نەوت دابەزینی تۆمار کرد. 

ئەمڕۆ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٣ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، نرخەکەشی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ١.١% دابەزیوە. 

دابەزینی نرخی نەوت دوای لێدوانی لێپرسراوێکی حکومی ئەمریکا دێت کە رایگەیاندبوو: واشنتۆن تاووتوێی بەخشینی ئەو وڵاتانە دەکات لە سزاکانی سەر ئێران، کە بەجدی ھەوڵ دەدەن ئاستی ھاوردەکانیان لە نەوتی ئێران کەم بکەنەوە. 

بڕیاریشە رۆژی ٤ی تشرینی دووەمی داھاتوو، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بچنە بواری جێبەجێکردنەوە. 



2 مانگ پێشتر - Oct 8 2018 12:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر