وەرزش

جۆن تێری وازی لە یاریی تۆپی پێ ھێنا


جۆن تێریی ئینگلیزی و کاپتنی پێشووی یانەی چێڵسی و ئەستۆن ڤێلا، دوای ٢٠ ساڵ یاریکردن بڕیاریدا بەشێوەیەکی یەکجاری واز لە یاریکردن بھێنێت و چیتر وەک یاریزانی ھیچ یانەیەک لە یاریگاکاندا نابیندرێت.

جۆن تێریی تەمە ن ٣٧ ساڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە:  ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی واز لە یاریی تۆپی پێ بھێنم.

سەرەتای ژیانی یاریکردنی جۆن تێری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٨ و زیاتر لە ١٨ ساڵ بەدرێسی یانەی چێڵسیەوە یاریکردووە و لەو ماوەیەشدا ژمارەیەک لە نازناوی گرنگی لەسەر ئاستی ناوخۆیی ئینگلتەرا و ئەوروپا بەدەستھێناوە.

تێری ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی بە یانەی ئەستۆن ڤێلا کرد و بریار بوو ئەم ساڵیش روو لە خولی رووسی بکات، بەڵام دواجار نەگەیشتە رێککەوتن و تێری بەبێ یانە مایەوە، ھەربۆیە جۆن تێری بریاریدا بەشێوەیەکی یەکجاری وازھێنانی خۆی لە یاری تۆپی پێ رابگەینێت.

تێری لەگەڵ چیبَڵسی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئینگلیزی و چەندین نازناوی جامی بردووەتەوە. 



هەفتە پێشتر - Oct 8 2018 11:59AM
Print Friendly and PDF
زیاتر