جیهان

ئیتاڵیا ھەڕەشەی داخستنی فڕۆکەخانەکانی دەکات بە رووی کۆچبەراندا


دوای داخستنی بەندەرەکانی، لەئێستادا ئیتاڵیا ھەڕەشەی داخستنی فڕۆکەخانەکانی دەکات لەبەردەم کۆچبەراندا. 

ماتیو سالڤینی، وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا لە تویتێکدا ھەڕەشەی داخستنی فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی کردووە لە بەردەم گەشتەکانی چارتەرز، کە کۆچبەرانی وڵاتانی تر لە یەکێتیی ئەوروپاوە و بەتایبەت لە ئەڵمانیاوە دەگوێزێتەوە. 

سالڤینی نووسیویشیەتی، ئەگەر بەرلین و برۆکسل پلانیان ھەبێت کۆچبەران بنێرنە ئیتاڵیا، لەرێی ئەو گەشتانەی رێگەیان پێنەدراوە، فڕۆکەخانەکانیان دادەخەن، ھەروەک چۆن بەندەرەکانیان بەڕووی کۆچبەراندا داخست.

بەپێی زانیارییەکانیش، یەکەم ھەڵمەتی گواستنەوەی کۆچبەران لە ئەڵمانیاوە بۆ ئیتاڵیا، لە رۆژی ٩ی ئەم مانگەدا ئەنجام دەدرێت. 

ئەو لێدوانەی وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیاش مەترسییەکی تر لەسەر ناکۆکییەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دروست دەکات، سەبارەت بە بەرپرسیارێتی دابەشکردنی کۆچبەرە نایاساییەکان. 



2 مانگ پێشتر - Oct 8 2018 9:48AM
Print Friendly and PDF
زیاتر