جیهان

بەریتانیا جەنگی ئەلیکترۆنی دژی رووسیا هەڵگیرساند


بەریتانیا لە بەرامبەر ھەبوونی ھەڕەشە لەبەردەم بەرژوەندییەکانیدا، لە پلانیدایە گەورەترین ھێرشی ئەلکترۆنی دژی رووسیا ئەنجام بدات.  

رۆژنامەی سەندەی تایمز لەزاری چەند لێپرسراوێکی بەریتانیاوە بڵاویکردووەتەوە، بەریتانیا نیگەرانە لەوەی بەھۆی نابەرامبەریی چەکەوە ناتوانێت لەرووی سەربازییەوە رووبەڕووی مۆسکۆ ببێتەوە، ھەربۆیە لەئێستادا حکومەتەکەی تێرێزا مای پلانی ھەیە لە ھەر کاتێکدا روسیا بەرژوەندییەکانی بەریتانیا لە لیبیا و دوورگەکانی ئەستۆنیای بچوک بکاتە ئامانج، ئەوا لەرێی گەورەترین هێرشی ئەلکترۆنیەوە وەڵامی بداتەوە، بەجۆرێک کە دەتوانێت لەرێی ئەو ھێرشەوە راستەوخۆ کارەبای کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا ببڕێت و ھیچ رووناکییەک لە کرملیندا نەھێڵێت. 



2 مانگ پێشتر - Oct 8 2018 7:40AM
Print Friendly and PDF
زیاتر