جیهان

لە فرۆشتنی چەکدا ئەمریکا یەکەمەو رووسیا دووەمە


ئەمریکاو رووسیا لە فرۆشتنی بازاڕی چەکیشدا ململانێی یەکتر دەکەن.

یوری بۆریسوڤ، جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاندووە، ئەمریکا تەنھا رکابەری رووسیایە لەبازاڕی چەکدا و لەرووی ھەناردەکردنی چەکەوە رووسیا لە پلەی دووەمدایە.

جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن پەیمانگای ستۆکۆڵمەوە بۆ توێژینەوەی گرفتە جیھانییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵانی نێوان ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧ دا، ئەمریکا بەرێژەی لە سەدا ٣٤ چەکی ھەناردەکردووە، لە بەرامبەریشدا ھەناردەی چەکی روسیا گەیشتۆتە لە سەدا ٢٢ ، لە پلەی سێیەمیشدا بە جیاوازییەکی زۆرەوە فەرەنسا دێت کە لەو ماوەیەدا بەرێژەی لە سەدا ٦ پۆینت ٧ چەکی ھەناردە کردووە.

جەختیشیکردۆتەوە،تەنھا رکاربەری سەرەکی روسیا لەرووی ھەنادەکردنی چەکەوە ئەمریکایە کە تا ئێستا لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەدا ماوەتەوە .




2 مانگ پێشتر - Oct 7 2018 11:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر