هەمەڕەنگ

لە ھیندستان مەیمونێک ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت


لەسەر سەرپێچیەک، دەسەڵاتدارانی ھیندستان شۆفێری پاسێکیان بێکار کرد.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوتەوە، شۆفێری پاسێک سوکانی ئۆتۆمبێلەکەی داوەتە دەست مەیمونێک و بەخێراییەکی زۆر پاسەکە پێکەوە لێدەخوڕن، بەوھۆیەشەوە حکومەتی ھیندستان شۆفێرەکەی دورخستەوەو مۆڵەتی شۆفێرییەکەی لێسەندەوە.

وتەبێژی دەستەی گواستنەوەی ویلایەتی باشوری کارناتاکا رایگەیاندوە، شۆفێری ئەو پاسە کە ناوی براکاشە دورخراوەتەوە بەھۆی ئەوەی دانیشتوەو سوکانەکەشی داوەتە دەست مەیمونێک، راشیگەیاندوە، بەلای دەستەکەیانەوە سەلامەتی گیانی سەرنشین لە سەرو ھەموشتێکەوەیە، بۆیە رێگە نادەن ھیچ شۆفێرێک سەرپێچی بکات و سوکانی ئۆتۆمبێلەکەی بداتە دەست مەیمون تا ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلەکەی بگرێتە دەست.

وتەبێژەکەی دەستەی گواستنەوەی ھیندشتان وتوشیەتی: بەپێی زانیارییەکانیان پاسەکە ٣٠ سەرنشینی تیادا بوە، بەڵام ھیچ یەکێک لەوانە سکاڵای تۆمار نەکردوە.



هەفتە پێشتر - Oct 7 2018 9:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر