ئابوری

لە ئامێدی رێژەی بێکاری زیاتر دەبێت


راپۆرت: دڵدار عارف

تا دێت رێژەی بێکاری لە قەزای ئامێدی زیاتر دەبێت و لە نێوانیشیاندا سەدان گەنجی دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکان بوونیان ھەیە.

گەنجانی قەزاکە، لە میانی قسەکردنیان بۆ مایکی کوردسات نیوز، ئاماژە بەوە دەکەن کە سەدان گەنجی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ئامێدی بێکارن، ئەمەش وایکردووە کە بەشێک لەوانە توشی کێشەی کۆمەڵایەتی ببن.

ئەوان دەڵێن: بەوپێیەی کە ئێستا گەنجان ناتوانن لە کەرتی گشتی کاربکەن، ھاوکات کەرتی تایبەتیش نەیتوانیوە لە ئامێدی رۆڵی بگێڕێت بۆ ئەوەی لە ناوچەکە گەنجان سەرقاڵی کاربن.




هەفتە پێشتر - Oct 7 2018 8:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر