جیهان

میلانا ترامپ لەگەڵ زۆربەی تویتەکانی ترامپدا نیم


میلانا ترامپ خانمی یەکەمی ئەمریکا رایدەگەیاندووە لەگەڵ زۆربەی تویتەکانی دۆناڵد ترامپی ھاوسەری ھاورا نییە.

میلانا ترامپ، لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەفریقا، سەبارەت بە تویتەکانی دۆناڵد ترامپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، تێڕوانینی خۆم لەو بارەیەوە راشکاوانە بە ترامپ وتووە کە لەگەڵ زۆربەی تویتەکانیدا نیم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ترامپ ھەندێک جار لەو بارەیەوە گوێی لێدەگرێت و ھەندێکجاریش گوێ لە سەرنجەکانی ناگرێت. 

لێدوانەکەی ھاوسەرەکەی ترامپ لە کاتێکدایە، کە ترامپ وێڕای بەیاننامە رەسمییەکان و کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکان چالاکانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە بارەی سیاسەتی وڵاتەکەیەوە قسەی خۆی دەکات. 





هەفتە پێشتر - Oct 7 2018 8:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر