هەمەڕەنگ

گاڵتەیەک بە 1.4 ملیۆن دۆلار


بانکسی، نیگارکێشی نەناسراوی سەرشەقامی بەریتانی، دوای ئەوەی تابلۆکەی بە 1.4 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، دەستبەجێ لە مەزادەکەدا تابلۆکەی پارچەپارچەکرد.

رۆژنامەی Daily Mirrorی بەریتانی بڵاویکردەوە، تابلۆی (کچەی باڵوون بەدەست)ی بانکسیی نیگارکێشی نەناسراوی سەرشەقامەکان لە ماڵی ساوزبەی تایبەت بە مەزاد لە شاری لەندەن دوای ئەوەی بە نرخی 1.4 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، بەھۆی چەند ئامێرێکی بڕەڕەوە لە چوارچێوەی تابلۆکە لەتوپەت بوو.

لە دەستپێکی مەزادەکەدا، نرخی تابلۆکە لە نێوان 250 بۆ 400 ھەزار دۆلاردا بوو، بەڵام دواتر لە زیادکردنی مەزادەکەدا، نرخەکەی بۆ ١.٤ ملیۆن دۆلار بەرزبووەوە و ھەر بەو نرخەش فرۆشرا، بەڵام بانکسی پێشوەخت چەند بڕەرێکی تیژی لە خوارەوەی چوارچێوەی تابلۆکەی دانابوو، ھەتا دواتر لەکاتی دەرھێنانیدا، تابلۆکە ببڕێت و کۆتایی پێبێنێت.

بانکسی، نیگارکێشێکی نەناسراوی سەرشەقامی وڵاتی بەریتانیایە، لە شوێنە گشتیەکاندا تابلۆکانی دەکێشێت و بەردەوام دژی ئەوەیە لەرێی ھونەرەکەیەوە بەناوبانگ و دەوڵەمەند بێت.


2 مانگ پێشتر - Oct 7 2018 3:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر