عێراق

زیادبونی توندوتیژی بەرامبەر خوێندکاران


کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، نیگەرانی لە دیاردەی توندوتیژی بەرامبەر خوێندکاران لە خوێندنگەکانی عێراق دەردەبڕێت. 

"ئەنەس ئەکرەم" لێپرسراوی دۆسێی پەروەردە لە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندوە، زیادبوونی توندوتیژی لە لایەن مامۆستایانەوە لە خوێندنگەکانی عێراق ئاماژەیەکی مەترسیدارە و، ھۆکار دەبێت بۆ ئەوەی زۆرێک لە خوێندکاران لە خوێندن بێبەش بوون و نەچنە بەر خوێندن، بەھۆیەشەوە ئاستی نەخوێندەواری لە عێراق زیاد دەکات. 

وتیشی، لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندنەوە، چەند حاڵەتێکی توندوتیژی لە "بەغداد و زیقار" روویداوە و، ھۆشداریش دەدرێت لە پەرەسەندنی دیاردەکە لە خوێندنگەکانی تری ئەو وڵاتە. 





هەفتە پێشتر - Oct 7 2018 12:48PM
Print Friendly and PDF
زیاتر