عێراق

حکومەتی نوێ ی عێراق لەماوەیەکی کورتدا پێکدەهێنرێت



پسپۆڕێکی کاروباریی سیاسیی عێراق پێشبینی دەکات پێکھێنانی حکومەتی نوێ ی عێراق زۆر نەخایەنێت.

بەبۆچونی عەبدولحەلیم رەھیمی کە پسپۆڕێکی کاروباریی سیاسیی عێراقە، عادل عەبدولمەھدی لەماوەیەکی کورتدا کابینەکەی پێکدەھێنێت، لەبەرئەوەی عەبدولمەھدی لەلایەن سەرجەم قەوارە سیاسیەکانەوە پشتیوانیی لێدەکرێت.

 رەھیمی ئاماژەی بۆئەوەشکردوە راسپاردنی عەبدولمەھدی بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ بەو خێراییە ئەوە دەگەیەنێت کە بەلای سەرجەم لایەنەکانەوە پەسەندە و پێشبینیشی کردوە لەماوەی ٣ ھەفتەی داھاتودا حکومەت پێکبھێنرێت. لەلایەکی ترەوە ئەندامێکی پەرلەمان لەسەر لیستی فەتح پێشبینیی کردوە کابینەکەی عەبدولمەھدی روبەڕوی کێشەی زۆر بێتەوە لەبەرئەوەی بە ویستی ئەمریکا بۆ ئەو پۆستە رانەسپێردراوە. 



2 مانگ پێشتر - Oct 7 2018 10:22AM
Print Friendly and PDF
زیاتر