عێراق

لایەنە سیاسیەکان فشار دەخەنە سەر عادل عەبدولمەھدی


بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، لایەنە سیاسیەکان فشاریان خستۆتە سەر عادل عەبدولمەھدی و دەیانەوێت کاندیدی وەزارەتەکانی بەسەردا بسەپێنن.

رۆژنامەی خلیجییە بڵاویکردۆتەوە، ھەندێک کوتلەی سیاسیی فشار لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن تا وەزیرەکانیان لەناو کابینەی نوێی حکومەت  قبوڵبکات.

رۆژنامەکە لەزاری ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئاشکرایکردوە،  ھەرچەندە عادل عەبدولمەھدی رووبەرووی فشاری لایەنەکان بۆتەوە، بەڵام ھەندێک لایەنی تر لەگەڵ ئەوەدان عادل عەبدولمەھدی حکومەتێکی تەکنۆکرات پێکبھێنێت دوور لە دەستوەردانی حزبی و لەماوەی دەستوریدا کە سەرەتای مانگی داھاتوو کۆتایی دێت.



هەفتە پێشتر - Oct 6 2018 3:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر