ئابوری

محەمەد بن سەلمان: قەرەبووی کەمبوونەوەی نەوتی ئێران دەکەینەوە


سعودیە قەرەبوی ئەو بڕە نەوتە دەکاتەوە کە بەکاریگەریی سزاکانی سەر ئێران لە بازاڕەکانی نەوتی جیھان کەمدەبێتەوە.

محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی بڵومبێرگ رایگەیاند، لەبەرامبەر  کەمبوونەوەی ھەر بەرمیلێک نەوتی ئیران ، دوو بەرمیل نەوت ھەناردە دەکەن.  وتیشی، وڵاتەکەی پابەندە بەو بەڵێنەی بە ئەمریکای داوە سەبارەت بە قەرەبوکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ئێران.
 
جێنشینی سعودیە ئەمریکاشی دڵنیاکردۆتەوە لەوەی سعودیەو وڵاتانی تری ئەندامی ئۆپیک وەڵامی ئەرێنیی ئەو داوایەی ئەمریکا دەدەنەوە، ھەناردەی نەوتی ئێران رۆژانە بۆ ٧٠٠ ھەزار بەرمیل کەمبۆتەوە، لەکاتێکدا سعودیە و ئەندامانی تری ئۆپیک و دەرەوەی ئۆپیکیش رۆژانە بەبری یەک ملیۆن و ٧ سەد ھەزار بەرمیل بەرھەمھێنانی نەوتیان زیادکردوە.




2 مانگ پێشتر - Oct 6 2018 2:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر