عێراق

بەھۆی دوو تەقینەوە لە تکریت و فەلووجە ١٩ ھاووڵاتی بونە قوربانی


دوو تەقینەوە لە تکریت و فەللوجە روویانداو بەھۆیانەوە، ١٩ ھاوڵاتی بوونە قوربانی.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاندووە، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە بە پاسێکی گواستنەوەی فەرمانبەرانی پاڵاوگەی چینی، ھاوڵاتییەک کوژراوە و ١٣ی تریش بریندار بون.

ھەروەھا ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە فەللوجە، دوو کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان کوژراون و سیانی تریش بریندار بون.



2 مانگ پێشتر - Oct 6 2018 1:24PM
Print Friendly and PDF
زیاتر