وەرزش

لویس سوارێز بانگھێشتی ھەڵبژاردەکەی ناکرێت


بۆ بەشداری کردن لە گەشتی یاری دۆستانەیی لە ئاسیا کە لەم مانگەدا دەستپێدەکات  ئۆسکار تابارێز راھێنەری ھەڵبژاردەی ئۆرۆگوایی  پێکھاتەی ھەڵبژاردەکەی بۆ ئەو یارییە دۆستانانەی کە دەیانەوێت ئەنجامی بدەن ئاشکرا کرد.

بەشێوەیەکی رەسمی پێکھاتەی ھەڵبژاردەی ئۆرۆگوای ئاشکرا کرا بۆ ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانە بەرامبەر بە ھەڵبژاردەکانی ژاپۆن و کۆریای باشوور کە لە پێکھاتەکەدا زۆرینەی زۆری یاخود سەرجەم ئەو یاریزانانەی پێشوو بانگھێشتکراونەتەوە بەتایبەت ئەوانەی کە لە مۆندیالدا بەشداریان کردووە جگە لە لویس سوارێزی ھێرشبەری دیاری ھەڵبژاردەکە نەبێت.

لە بەیانێکی رەسمیشدا یەکێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای جەختی لەوە کردووەتەوە، سوارێز بەشێک نابێت لەگەڵ ھەڵبژاردەکەیان بۆ ئەو دوو یارییە دۆستانەیە.

ئەمەش بەھۆی سەرقاڵ بونی بە بابەتی خێزانییەوە کە لە چاوەڕوانی ئەوەدا دەبێت بۆ جاری سێیەم ببێتە باوک.

ئۆرۆگوای لە ١٢ ی ئەم مانگە لە شاری سیۆل بەرامبەر بە کۆریای باشوور یاری دەکات و پاشان بەرەو ژاپۆن دەڕوات و لە ١٦ ی مانگ لە سایتاما رووبەڕوی ژاپۆن یاری دەکات. 



هەفتە پێشتر - Oct 6 2018 1:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر