هەمەڕەنگ

کچێک ژمارەی پێوانەیی لە مەلەی ژێردەریایی تۆماردەکات


کچێکی میسری  ژمارەی پێوانەی  لە مەلەی ژێردەریایی دەشکێنێت، دوای ئەوەی دەتوانێت ٥٥ کاتژمێر لە ژێر دەریا  بمێنێتەوە.

بەوهۆیەشەوە ناوی لە کتێبی گینس بۆ درێژترین مەلەی ژێر دەریایی لە ژمارە پێوانەییەکان تۆمار دەکرێت.

ریم ئەشرەف کچێکی میسری ١٤ ساڵە و مەلەوانی ژێر دەریاییەو توانی ٥٥ کاتژمێر بە بەردەوامی لە  ئاوی دەریای سوور کە دەکەوێتە بەشی رۆژھەڵاتی ووڵاتەکەی بمێنێتەوە.

ریم گەشتەکەی لە بەیانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو دەستپێکردوە و لە ناوجەی مارینا  لە شەرمە شیخ لە قوڵایی ٦.٥ مەتر لە ژێر دەریا و دوو رۆژی بەردەوام  لە ژێر دەریا ماوەتەوە تاکو ئێوارەی رۆژی ھەینی. 

ئەمەش  لە دوای ئەوە دێت کچێکی ئوستورالی کرستین کویڵ لە ساڵی ٢٠١٥  ژمارەی پێوانەی تۆمارکرد و توانی ٥٢  کاتژمێر لە ژێر دەریا بمێنێتەوە.

مەلەی ژێر دەریایی یەکێکە لە وەرزشە باوەکان  لە رێگەی ھەناسەنەدانەوە یان ئامێڕی ژێر دەریای  پێویست بە ھەناسەدان ئەنجام دەدرێت.



2 مانگ پێشتر - Oct 6 2018 12:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر