هەمەڕەنگ

لەم وڵاتانە دەتوانیت پاسپۆرت بەدەست بھێنیت


یەکێک لەو بابەتە باوانەی لە ئێستادا خەڵکانێکی زۆر لە جیھاندا باس و خواسیانە و سەرقاڵن بە ھەوڵدان بۆ گەیشتن پێی، بەدەستھێنانی پاسپۆرتی وڵاتێکی دیکەیە بەتایبەت گەر وڵاتەکەی خۆی لاواز بێت و بیەوێت ببێتە ھاوڵاتیی وڵاتێکی بەھێزتر لە پێناو باشتر کردنی ئاستی خۆشگوزەرانیدا.

بەپێی دواترین ئامارەکانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠١٧، نزیکەی ٪٨٩ی دانیشتوانی جیھان ئارەزوو دەکەن ببنە خاوەنی پاسپۆرتێکی تر، ٪٣٤ی ئەو کەسانەش بەڕاستی ھەوڵیانداوە بۆ بەدەستھێنانی پاسپۆرتێکی دیکە.

کۆمەڵێک وڵات ھەن لە جیھاندا لەڕێی پێدانی بڕێک پارە بۆ بەشداری کردن لە پرۆژەیەکی وڵاتەکەدا یاخود کڕینی موڵکێک لەو وڵاتەدا پاسپۆرت یان نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی دەدات بە خەڵکی بیانیی، لەوانەش:

1- تایلاند: کۆمەڵێک پاکێجی جیاوازی ھەیە بۆ ئەو کەسانەی دەوڵەمەندن و دەیانەوێت لەوێ بژین، بە کڕینی موڵکێک لە ١٥،٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی تاوەک ٦٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی دەتوانیت مافی مانەوە بۆ ماوەی ٥- ٢٠ ساڵ وەربگریت بەپێی بڕی ئەو پارەیەی دەیدەیت.

2- لاتڤیا: مافی مانەوە بە پێدانی بڕێک پارەیە لە ٧٥،٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکییەوە دەستپێدەکات و ئەوەش لە موڵکێک یاخود کارێکدا دادەنرێت پارەکە و مافی مانەوەی ھەمیشەیی دەدرێت بە کەسەکە و دوای ٥ ساڵ دەتوانێت داوای ھاوڵاتیی بوون بکات.

3- سانت لوسیا: مافی بوون بە ھاوڵاتی ئەو وڵاتە لە ١٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکییەوە دەستپێدەکات.

4- دۆمێنیکا: مافی بوون بە ھاوڵاتی ئەو وڵاتە لە ١٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکییەوە دەستپێدەکات بۆ یەک کەس و ٢٠٠،٠٠٠ دۆلار بۆ خێزانێک یان ٤ کەس.

5- ئەنتیگوا و باربودا: لە ١٠٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

6- کیتس و نێڤیس: لە ١٥٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

7- گرینادا: لە ١٥٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

8- ڤانواتو: لە ١٥٥،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

9- مۆڵدۆڤا: لە ١٧٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

10- کەمبۆدیا: لە ٢٤٥،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

11- یۆنان: لە ٢٩٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

12- پرتوگال: لە ٤٠٦،٢٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

13- مۆنتێنێگرۆ: لە ٤٠٦،٢٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

14- ئەمەریکا: لە ٥٠٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

15- ئیسپانیا: لە ٥٨٠،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

16- بولگاریا: لە ٥٩٣،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

17- کەنەدا: لە ٦١٢،٠٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

18- تورکیا: لە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییەوە دەستپێدەکات.

19- ماڵتا: لە یەک ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات.

20- ئوسترالیا: لە ١،٠٨ ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات.

21- قوبرس: لە ١،٧٤ ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات.

22- نیوزلەندا: لە ١،٩٨ ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات.

23- بریتانیا: لە ٢،٥٧ ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات.




2 مانگ پێشتر - Oct 6 2018 10:59AM
Print Friendly and PDF
زیاتر