عێراق

لایەنەکان ناوی کاندیدی وەزارەتەکان پێشکەش بە عادل عەبدولمەھدی دەکەن


لایەنە سیاسییەکانی عێراق، ناوی کاندیدەکانیان بۆ وەرگرتنی وەزارەتەکانی حکومەتی داھاتوو  پێشکەش  بە عادل عەبدولمەھدی دەکەن.

سەرچاوەیەک بە رۆژنامە (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندوە،  جگەلە ھاوپەیمانی سائیرون، لایەنە سیاسییەکانی تر دەستیانکردوە بەپێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانیان بۆ وەرگرتنی وەزارەتەکان لە حکومەتی داھاتوی عێراق.

عەلی دەباغ وتەبێژی پێشوی حکومەتی عێراق رایگەیاندوە، عادل عەبدولمەھدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بە کۆمەڵێک پاشماوەی قورس لە دەرئەنجامی شەڕی داعش و ھەڕەمەکییەکانی قۆناغی رابردوو وەرگرتوە، لەگەڵ ئەوەشدا  کەرەستەکانی بەدەستی کەمن و ئاستی داواکارییەکانیش بەرزن ، لەبەرئەوە پێناچێت رێژەی بەدەستھێنانی سەرکەوتن تیایدا زۆربێت.





هەفتە پێشتر - Oct 6 2018 10:05AM
Print Friendly and PDF
زیاتر