عێراق

شایستەی دارایی بۆ پرۆژەکانی وەبەرھێنان لە عێراق دابین دەکرێت


حەیدەر عەبادی تەئکید دەکاتەوە لەسەر  پشتیوانیکردنی پرۆژەکانی وەبەرھێنان و دابینکردنی بودجەی پێویست  بۆ پرۆژەکانی پترۆ دۆلار لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوو.

نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەبادی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی لەبارەی رەشنوسی سەرەتایی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠١٩ کردووە و تیایدا تەئکیدی لەسەر دابینکردنی شایستەی دارایی بۆ پرۆژەکانی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پارێزگاکان  کردووەتەوە بەتایبەت جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای بەسرە.

عەبادی تەئکیدیشی لەو بنەمایانە کردووەتەوە کە پێویستە لە بەندەکانی بودجەی گشتیدا ھەبن، ھەروەھا جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەو بڕیارانەی کە لەکۆبوونەوەی نوێنەرانی پارێزگاکان بڕیاریان لەسەرداوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوازری بە ھاووڵاتیان.



هەفتە پێشتر - Oct 5 2018 10:40AM
Print Friendly and PDF
زیاتر