ئابوری

داخوازییەکانی بیمەی بێکاری لە ئەمریکا گەیشووەتە نزمترین ئاست


ژمارەی ئەو ھاووڵاتیە ئەمریکیانەی داوای بیمەی بێکاری دەکەن بە بەراوورد لەگەڵ٤٩ ساڵی رابردودا، ھەفتەی رابردوو بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، ئەوەش بە ئاماژەیەک دادەنرێت بۆ بوژاندنەوەی بازاڕی کار لەو وڵاتەدا. 

ئەو ئاماژەیە ھاوکاتیشە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ھەقدەست کە خۆی لەخۆیدا بە ئاماژەیەکی بەھێزی ئابوری دادەنریت و توانای کڕین لای ھاووڵاتیانی ئەمریکا بەھێزتر دەکات. 

ئەوەش دەرەنجامی کەمکردنەوەی باجە بەبڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار. 

کەمکردنەوەی باج یەکێکە لەو رێوشوێنە ئابوریانەی ئیدارەکەی ترامپ گرتویەتیەبەر لە ھەوڵێکدا بۆ گڕوتین بەخشین بە گەشەی ئابوریی ئەو وڵاتە. 



هەفتە پێشتر - Oct 5 2018 8:45AM
Print Friendly and PDF
زیاتر