تەکنەلۆژیا

بە ئەپلیکەیشنێک گۆڕەکەی خۆت دەستنیشان بکە


پرۆگرامەرە عێراقیەکان هەستاون بە دروستکردنی ئەپلیکەیشنێك بۆ دەستنیشانکردنی گۆڕێك بە تایبەتمەندی گونجاو و بەکارهێنەر دەتوانێت لەرێیەوە خۆی گۆڕەکەی خۆی دەستنیشان بکات.

ئەپلیکەیشنەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك لاپەرەیەکی رەسمییان بە ناوی "تطبيق مقبرة" هەیە و لە پۆستێکدا بڵاوکراوەتەوە، "چۆن گۆڕێك بۆخۆت دەستنیشان دەکەیت؟ لە وەڵامدا نووسراوە: بە شێوەیەکی ساکار دەتوانیت شوێن و رووبەرێکی گونجاو لەماوەی کەمتر لە 3 دەقە بۆ گۆڕێکی گونجاو دەستنیشان بکەیت.

جگە لەوەش، ئەگەر هاوڕێیەکت لە پۆستەکەدا تاگ بکەیت و پۆستەکە بڵاوبکەیتەوە، ئەوا بە رێژەی لە 20٪ داشکاندن بۆ خۆت و هاوڕێکەت دەکرێت.

لەرێی ئەم ئەپلیکەیشنەوە، بەکارهێنەران دەتوانن لە گۆڕستانی وادی سەلام، کە گەورەترن گۆڕستان لە جیهاندا، شوێنێك بۆ مەراسیمی ناشتن بەدەستبهێنن.

 


مانگ پێشتر - Oct 4 2018 6:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123