عێراق

بلیکوا: کە ژەھراوی بووم لە نەھامەتییەکانی بەسرە تێگەیشتم


باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق بەھۆی پیسبوونی ئاوی بەسرەوە ژەھراوی بوو.

رامون بلیکوا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاندووە، بەھۆی پیسبوونی ئاوی بەسرەوە ژەھراوی بووە و ھەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە، بەو ھۆیەشەوە لە نەھامەتییەکانی دانیشتووانی بەسرە گەیشتووە.

بلیکوا راشیگەیاندووە، بەھۆی ئەو ژەھراویبوونەوە ناچار بووە ژمارەیەک لە کارنامەکانی ھەڵبووەشێنێتەوە کە لەنێوانیاندا سەردانکردنی پرۆژەیەکی ئاو بووە، دوای ھەستکردن بە ئازارەکەش، چارەسەری وەرگرتووە و توانیویەتی لە شوێنی پشوودانی چەند چاوپێکەوتنێک ئەنجامبدات.

باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا وتووشیەتی: بەھۆی ئەو ئازارەوە لەو نەھامەتیانە گەیشتم کە بەھەزاران دانیشتووی بەسرە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا بەدەستییەوە ناڵاندویانە.



هەفتە پێشتر - Oct 4 2018 6:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر