عێراق

ئاوارەکان گەڕاونەتەوە بۆ ئەنبار


تا ئێستا زیاتر لە (١٢٧) خێزان کەمپی ئاوارەکانیان جێھێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە پارێزگای ئەنبار.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رایگەیاند، (١٢٧) خێزان کەمپەکانی (عامریەی فەلوجە و خەمس کیلۆ)یان بەجێھێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە قائیم و جزیرەی رومادی لەسنووری پارێزگای ئەنبار.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا زیاتر لە ٦ ھەزار ئاوارە کەمپەکانی (عامریەی فەلوجە و خەمس کیلۆ)یان بەجێھێشتووە و ئامادەکاریش کراوە بۆ گەڕانەوەی (١٦٩) خێزانی تری ئاوارە.





هەفتە پێشتر - Oct 4 2018 4:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر